بومەلەرزەیەکی بەهێز دوو وڵاتی هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز هەردوو وڵاتی ئەرژەنتین و چیللی هەژاند و هۆشداریی لە دروستبوونی تسۆنامی دەدرێت.

دەستەی جیۆلۆجی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری رێختەر کەناراوەکانی باشووری چیلیی و ئەرژەنتینیان هەژاند.

لای خۆیانەوە بەرپرسانی چیللی داوایانکردووە هاوڵاتییان بەپەلە کەناراوەکان جێبهێڵن بەهۆی بەرزبوونەوەی شەپۆلی زەریای هێمن و مەترسی دروستبوونی تسۆنامی.

هاوکات حکومەتی ئەرژەنتین جەختیکردەوە، بومەلەرزەکە زیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام سەرجەم چالاکییەکانی ناو ئاو و نزیک کەناراوەکان بۆ ماوەیەک راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکەین

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیامێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share