دادگایەكی عێراقی سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر چوار كەسدا سەپاند كە تۆمەتبارن بە هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد.
كۆتایی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ، بە مووشەك هێرشكرایەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد و زیان بەر دوو فڕۆكە و چەند دامەزراوەیەكی هاوپەیمانان كەوت، هێزە ئەمنییەكان چەند كەسێكیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەكە دەستگیركرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، سەپاندنی سزای بەسەر چوار تۆمەتباردا ڕاگەیاند و دەڵێت، “دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغداد، سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر چوار كەسدا سەپاند كە تۆمەتبارن بە هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد لە 28ی كانوونی دووەمی 2022دا”.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، چوار تۆمەتبارەكە بە ماددەی چواری تیرۆر سزادراون و دوای ساغبوونەوەی تۆمەتەكان بەسەریاندا، دادگا بڕیاریداوە بۆ هەتاهەتایە زیندانیبكرێن.