ڕۆژنامەی ئاس پاڵێوراوانی چامپیۆنز لیگی ئاشكراكرد

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕاپۆرتێكی لەسەر یانە بەشداربووەكانی چامپیۆنز لیگ بڵاوكردۆتەوە و باسی ئەو یانانەی كردووە كە پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەكە.

لە ڕاپۆرتەكەدا ڕۆژنامەی ئاس پێكهاتەی تیپە بەشداربووەكان و ئاستی یانەكانی بڵاوكردۆتەوە.

ئاس جگە لەوەی توێژینەوەیەكی بۆ ئاستی یانەكان كردووە، ڕاپرسیشی لە نێوان هاندەران و هاوادارانی تۆپی پێ ئەنجامداوە.

بە پێی ڕاپۆڕتەكەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ هەمان ئەو پاڵێوراوانەن كە وەرزی ڕابردوو بەشداریان كردووە.

بە پێی ڕاپۆرتەكە هەریەك لە یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەی ئیسپانی، مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی، بایرن میونشنی ئەڵمانی، پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پاڵێوراوی سەرەكین بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌ڵمانیه‌کان به‌ ڕاپرسیه‌ک‌ وه‌ڵامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌نه‌وه‌

هانده‌رانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به‌ پێچه‌وانه‌ی خواست و بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ و دووپاتیده‌که‌نه‌وه‌، سه‌رده‌می خواکیم…
Total
0
Share