فیفا: یانەی زاخۆ بووە براوەی خەڵاتی باشترین هاندەران

فیفا بەشێوەیەکی رەسمی رایگەیاند، هاندەرانی یانەی زاخۆ خەڵاتی (The Best)ـیان بۆ باشترین هاندەرانی ساڵی 2025، بەدەستهێنا.

یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، هاندەرانی یانەی زاخۆ، سەرنجی جیهانیان راکێشا، کاتێک پێش یاریی یانەکەیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر یانەی حدوود لە 13ـی ئایاردا، هەزاران بووکەڵەیان فڕێدایە ناو یاریگاکە، کە پێش دەستپێکردنی یارییەکە لە یاریگا کۆکرانەوە و دواتر بەخشرانە ئەو منداڵانەی کە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، فڕێدانی ئەو بووکەڵانە بۆ ناو یاریگاکە، رۆحێکی مرۆیی نموونەیی نیشاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share