مقاوەمەی ئیسلامی: بنكەكانی ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان دەكەینە ئامانج

مقاوەمەی ئیسلامی لیوای ئەحڕاڕ ئەلعێراق، هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات و دەڵێت، لە تۆڵەی هێرشەكەی غەززەدا، “بنكەكانی ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان دەكەینە ئامانج”‏.

مقاوەمەی ئیسلامی لیوای ئەحڕاڕ ئەلعێراق كە گرووپێكی چەكداری عێراقییە، هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات و دەڵێت، لە تۆڵەی هێرشەكەی غەززەدا، “بنكەكانی ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان دەكەینە ئامانج”‏.

هاوكاتی هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا، مقاوەمەی ئیسلامی لیوای ئەحڕاڕ ئەلعێراق، پشتیوانیی خۆی بۆ فەڵەستینییەكان دەربڕیوە و هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە لە ئیسرائیل دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا مقاوەمەی ئیسلامی ڕایگەیاندووە، “داگیركاریی زایۆنی و بارەگاكانی لە باكووری عێراق كە دەستنیشانمانكردوون، ئامانجی ڕەوای ئێمەن و هاوشێوەی هەردوو سوپای داگیركەری توركیا و ئەمریكا دەیانپێكین”.

بابەتی پێشتر

کاتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران هەفتەیەک درێژکرایەوە

بابەتی دواتر

ئیسرائیل و بزوتنەوەی جیهاد بۆردومانیان دەستپێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share