بەرشلۆنە لە كێشەدایە

یانەی بەرشلۆنە كێشەی دارایی هەیە و پێویستی بەوەیە بەرزكەرەوەی چوارەم بەكاربهێنێت.

تا ئێستا یانەی بەرشلۆنە سێ بەرزكەرەوەی دارایی بەكارهێناوە بۆ ئەوەی خۆی لە قەرز و كێشە داراییەكان ڕزگاربكات.

تا ئێستا یانەی بەرشلۆنە سێ بەرزكەرەوەی دارایی ئەنجامداوە:

یەكەم: فرۆشتنی پەخشی تەلەفزیۆنی بە ڕێژەی 10% بۆ 25 ساڵ

دووەم: فرۆشتنی گواستنەوەی یارییەكان بە ڕێژەی 15% بۆ ماوەی 25 ساڵ.

سێیەم: فرۆشتنی ستۆدیۆی یانەكە بە ڕێژەی 25% بۆ ماوەی 15 ساڵ

بەمەش یانەی بەرشلۆنە بڕی 707 ملیۆن یۆرۆی كۆكردەوە.

سەرباری ئەوە، هێشتا كێشەی دارایی هەیە لە یانەی بەرشلۆنەدا و پێویستە بەرزكەرەوەی چوارەم بەكاربهێنێت.

بە پێی ڕۆژنامەی سپۆرت بێت یانەی بەرشلۆنە بەشێكی تر و لەسەدا 24ی ستۆدیۆكانی یانەكە دەفرۆشێت و بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی تر دەخاتە سەر خەزێنەی یانەكە.

یانەی بەرشلۆنە گرێبەستی لەگەڵ لیڤاندۆڤسكی و رافینیا و كیسێ و كریستینسن و كۆندی ئیمزاكردوو و بۆندی سێرجی ڕۆبێرتۆ و دێمبلیشی نوێكردۆتەوە.

بابەتی پێشتر

هەپەگە ڤیدیۆی چالاكییەك دژ بە بنكەیەكی توركیا لە هەرێم بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

موقتەدا سەدر گەیشتە ماڵی سیستانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share