“باڵۆن دۆر” لە یاریگای ئیتیحادە

بە ئەگەرێکی زۆرەوە کێبڕکێی نێوان ڤینیسیۆز جونیۆر و ئێرلینگ هالاند، براوەی خەڵاتی “باڵۆن دۆر” یەکلاییدەکاتەوە.

ئەمشەو چوارشەممە، لە یاریگای (ئیتیحاد) یانەکانی مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕوودەبنەوە، یەکێک لەو دوو یانەیە بلیتی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەبڕێت.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی لە یاریگای ئیتیحادە، ئاست و داتاکانی ڤینیسیۆز و هالاند یەکلاکەرەوەن، براوەی نێوانیان بە ئەگەرێکی زۆرەوە خەڵاتەکە لە مێسی و مباپێ و یاریزانە گەورەکان دەڕفێنێت.

لە یاریی چووندا “ڤینی” گۆڵێکی تۆمارکرد و ئاستی ناوازە بوو، بەڵام هالاند بەهۆی وریایی هێڵی بەرگریی ڕیاڵ مەدریدەوە دەرنەکەوت، ڕۆژنامەی مارکا پێیوایە ئەوە وەک قەرزێک وایە و نەرویجییە زەبەلاحەکە ئەمشەو هەوڵی دانەوەی ئەو قەرزە دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی به‌رشلۆنه به‌ته‌مایبوو ڕیاڵ مه‌درید ڕفاندی

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه‌، که به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتووبوون له گواستنه‌وه‌ی ئێندریک، هێرشبه‌ری یانه‌ی پاڵمێراس. به‌پێی…
Total
0
Share