ڕیاڵ خۆی بۆ ئینتراخت تیژ دەكاتەوە

مەشق و ئامادەكارییەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەكەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی دەستیپێكرد.

بڕیارە 10ی مانگ هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئینتراختی ئەڵمانی لە جامی سوپەری ئەوروپا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

بۆ ئەو یارییە ئامادەكارییەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستیپێكرد و تیمی هونەری ئامانجی ئەوەیە ناسناوەكە بباتەوە.

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید جەختی كردۆتەوە كە بردنەوەی ئەو ناسناوە بۆ ئەوان زۆر گرنگە و پێویستە بەدەستی بهێنن.

وتوشییەتی سەرباری ئاستەنگییەكانی بەردەممان، بەڵام پێویستە وەرزی نوێ بە بەدەستهێنانی ناسناوەوە دەستپێبكەین.

تیمی هونەری ڕاهێنانی چڕ و قورسیان بە یاریزانەكان كردووە و پێیان ڕاگەیاندون ئیتر پشوو كۆتایی هات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share