(ڤیدیۆ) ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر ئالاڤێس سێ خاڵی لەدەستدا

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای “میندۆزۆرۆزا” ڕووبەڕووی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بووەوە و یارییەکە بەبردنەوەی ئالاڤێس کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ڕووبەڕووبوونەوەی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیسپانیای لەیاریگای خۆیدا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی لالیگا ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئالاڤێس لەخولەکی چوار لەلایەن ڤیکتۆر لاگواردیا تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەستێرەکانی دیێگۆ سیمیۆنی سێ خاڵی گرنگیان لەدەستدا و بە 14 خاڵەوە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا جێگیربوون، ئەوەش دەرفەت بە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەدات بەبردنەوە لە ڤیاڕیاڵ، پێنج خاڵ پێش ئەتلەتی ڕکابەری بکەوێت.

بابەتی پێشتر

چێڵسی 0-1 مانچستەر سیتی

بابەتی دواتر

ئالاڤێس 1-0 ئەتلەتیکۆ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share