(ڤیدیۆ) چێڵسی پێیەکی خستە چارەکی کۆتایی و یوڤی یەکسانبوو

دوو یاریی دیکەی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، چێڵسی بردنەوەی تۆمارکرد و یوڤانتۆس بەرامبەر ڤیاڕیاڵ یەکسانبوو.

ئەمشەو سێشەممە، یارییەکانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەردەوامییان هەبوو، یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداریی لیلی فەرەنسی کرد.

بلوزی لەندەن لەڕووی هونەرییەوە باڵادەستی نیشاندا و یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتایی پێهێنا.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی هەشت و 63 لەلایەن کای هاڤێرتز و کریستیان پولیسیچەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی ڤیاڕیاڵ لەیاریگای لا سیرامیکا میوانداریی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات، گۆڵەکەی یوڤی لە خولەکی یەک لەلایەن دوشان ڤلاهۆڤیچەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی ڤیاڕیاڵ لە خولەکی 66 لەلایەن دانیال باریخۆوە تۆمارکرا.

بەپێی ڕێسا نوێیەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، گۆڵ لەدەرەوەی یاریگا و ناو یاریگای یانەکان هەمان قورسایی دەبێت، بۆیە لەپێناو گەڕانەوەی یانە شکستخواردووەکاندا، پێویستیان بەتۆماری هەمان ڕێژەی گۆڵ دەبێت لە یاریی گەڕانەوەدا.

بابەتی پێشتر

تره‌مپ: نرخى نه‌وت سێ هێندە و چوار هێندەى ئێستا بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

دادگاى فیدراڵى كۆده‌بێته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share