ئەمشەو فاینەڵی چامپیۆنزلیگە، گرنگترین زانیارییەکان بخوێنەرەوە.

ئەمشەو، شەممە لە ئیستادیۆ دو دراگاو-ی تایبەت بە یانەی پۆرتۆ لە پۆرتوگال، یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت.

ڕوبەڕوبوونەوە بەهێزەکە کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت، ماتیۆ لاهۆز و ستافێک داوەری ئیسپانی یارییەکە بەڕێوەدەبەن، هەردوو ڕاهێنەر پێپ گواردیۆلا و تۆماس توخێل بە تەواوی یاریزانانیانەوە ئامادە دەبن، سەرەڕای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە گومان لە ئامادەبوونی نگۆلۆ کانتی و ئیدواردۆ مێندی دەکرێت، بەڵام هەردوو یاریزانەکە بەشێوەی ئاسایی مەشقە ئامادەکارییەکانی ڕۆژانی هەینی و شەممەیان ئەنجامداوە.

تۆماس توخێل، ڕاهێنەری بلوزی لەندەن دووەمجارە لەسەریەک دەگاتە فاینەڵی خولە ناودارەکەی ئەوروپا، وەرزی ڕابردوو لەگەڵ پاریس و لەم وەرزەدا هاوشانی یاریزانانی چێڵسی.

لە بەرامبەردا پێپ گواردیۆلا، دووجار لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە گەیشتووەتە فاینەڵ و نازناوەکەی چنیوەتەوە.

پێکهاتە چاوەڕوانکراوەکان:

مانچستەر سیتی (4-3-3): ئیدێرسۆن، کایل وۆکەر، جۆن ستۆنز، ڕوبن دیاز، زینچینکۆ، بێرناردۆ سیلڤا، ڕۆدری، گۆندوگان، ڕیاز مەحریز، دی برۆین، فۆدین.

چێڵسی (3-4-2-1): مێندی، ڕۆدیگێر، تیاگۆ سیلڤا، ڕیس جەیمس، بین چیلویڵ، نگۆلۆ کانتی، جۆرجینیۆ، ئازپیلیکوێتا، مەیسن ماونت، پولیسیچ، تیمۆ ڤێرنەر.

بابەتی پێشتر

سوپای پاسداران: ئیسرائیل دەبێت بارگە و بنە بپێچێتەوە و لە ئالاسکا بژین

بابەتی دواتر

شەش ڕاستیی گرنگ لەبارەی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share