ئەنچیلۆتی پێكانی كۆرتوا بەقورس دەبینێت

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دڵتەنگە بەوەی یەكسان بون بەرامبەر ئۆساسۆنا و دوو خاڵی ئەو یارییەیان لەدەستداوە.

ئەنچیلۆتی دوپاتیكردەوە كە لەدەستدانی لێدانە سزاكە ڕوداوێكی ئاسایی بووە و لە تۆپی پێدا ئەوشتانە ڕوودەدەن.

پێشیوایە پێكانەكەی كۆرتوای گۆڵچی قورسە.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی

/ بنزیمە ڕۆڵی خۆی بینی، لێدانی سزا دروستبوو بەڵام لەدەستی دا ئەو شتانە لە تۆپی پێدا ئاسایییە

/ هەمیشە یاریی یانەكان دوای وەستانی نێودەوڵەتی قورس دەبێت

/ ئێمە شایستەی بردنەوە بوین، لێدانێكی سزامان لەدەست دا بەڵام ئەوە ئاساییە لە تۆپی پێدا

/ بەشێوەیەكی باش لە هێڵی بەرگریی یاریمان كرد ئەو گۆڵەی لێمانكرا قورس بوو بیگەڕێنینەوە

/ هەوڵماندا فشار بكەین بۆ تۆماركردنی گۆڵی دووەم بەڵام شكستمان هێنا

/ من دڵتەنگم بەو ئەنجامە و نەدەبوو دوو خاڵ لەدەست بدەین

/ پێكانی كۆرتوا مەترسیدارە و ئەمڕۆ پشكنینی وردی بۆ دەكەین

/ خولەكەكانی كۆتایی یارییەكە پێویستی بە كوالیتی هازارد نەبوو، دەبوو پشت بە لێدانی سەر و تۆپی هەوایی ببەستین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئیڵچی تۆمارکرد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئیڵچی تۆمارکرد.…
Total
0
Share