یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، یەکشەممە ململانێی یانەکان لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلتەرا یاری لوتکە لە یاریگای ستامفۆرد بریج لە نێوان چێڵسی خانەخوێ و یانەی تۆتنهامی ڕکابەری ئەنجامدەدرێت، بردنەوە بۆ کەڵەشێرە ڕوومیەکان واتای گرتنەوەی لوتکەی ڕیزبەندی دەبەخشێت و بە پێچەوانەشەوە بلوزی لەندەن به‌ بردنه‌وه‌ دەتوانێت پلەی دووەمی ڕیزبەندی مسۆگەربکات.

لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە لە نو کامپ بەرانبەر ئوساسۆنا یاریدەکات، هەروەها ڕیاڵ سۆسیدادی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی میوانداری ژێر ئاوگه‌ڕه‌که‌ی ڤیاڕیاڵ دەکات.

کێبڕکێکانی هەفتەی نۆی خولی ئیتاڵیا به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رده‌وامییان ده‌بێت، هەڵۆکانی لازیۆ بەرانبەر ئودینێزی دەوەستنەوە و ناپۆلی لە سان پاولۆ پێشوازی لە ڕۆمای پایتەخت دەکات.

لە خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنساش ململانێکانی هەفتەی نۆ و 12 کۆتاییان پێده‌هێنرێت.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 10)

ساوزامپتن – مانچستەر یونایتد (5:00)

چێڵسی – تۆتنهام هۆتسپێرز (7:30)

ئارسیناڵ – وڵڤەرهامپتن (10:15)

 

لالیگا (هەفتەی 11)

بەرشلۆنە – ئۆساسونا (4:00)

خیتافێ – ئەتلەتیک بلباو (6:15)

سێلتا ڤیگۆ – غەرناتە (8:30)

ڕیاڵ سۆسیداد – ڤیاڕیاڵ (11:00)

 

سیریا ئەی (هەفتەی 9)

لازیۆ – ئودینێزی (2:30)

بۆلۆنیا – کرۆتۆنی (5:00)

میلان – فیۆرنتینا (5:00)

کالیەری – سپیزیا (8:00)

ناپۆلی – ڕۆما (10:45)

 

بوندس لیگا (هەفتەی 9)

بایەرلیڤەرکوزن – هێرتا بەرلین (5:30)

ماینز – هۆفنهایم (8:00)

 

لیگا 1 (هەفتەی ١٢)

لیۆن – ستاد ڕیمس (3:00)

لانس – ئینجێ (5:00)

لۆریان – مۆنتیپیلێ (5:00)

میتز – ستاد بریست (5:00)

مۆناکۆ – نیم ئۆڵۆمپیکۆ (5:00)

نیس – دیجۆن (7:00)

سانت ئیتیان – لیل (11:00)

بابەتی پێشتر

یونامی سەرکۆنەی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات

بابەتی دواتر

چەكدارانی بۆكۆ حەرام 43 جوتیار لە نەیجیریا سەردەبڕن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆناڵدۆ هەڕەشە دەكات

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێیوایە تیپەكەی لەتوانایدا هەیە بەسەر هەموو ڕكابەرەكانیدا سەربكەوێت ئەگەر یەكگرتوو بن. پاش تۆماركردنی سێ گۆڵ بەرامبەر…
Total
0
Share