وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لەگەڵ هیچ هێرشێکی نوێی تورکیا بۆ خاکی عێراق و سوریا نین.
ئانالینا بایربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، هەر شەڕێکی نوێ بۆ خەڵکی مەدەنی دەبێتە مایەی ئێش و ئازاری زیاتر.
جەختیشی كردەوە، لەگەڵ هیچ هێرشێکی نوێی تورکیا بۆ خاکی عێراق و سوریا نین.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا باسی لەوەشكرد، نابێت بە پاساوی بەرگریکردن هێرشی دیکە بکرێتە سەر باکووری عێراق و باکووری سووریا، چونکە نا سەقامگیریی ناوچەکە دەبێتە بەهێزبوونەوەی ڕێکخراوەکانی هاوشێوەی داعش.