دەزگای هەواڵگریی توركیا – میت كوشتنی سەركردەیەكی پەكەكەی ڕاگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو لە زاری دەزگای میتەوە بڵاویكردەوە، دەزگاكە “خەدیجە هیزەر” ناسراو بە “بێریڤان زیلان”ی كوشتووە، كە بەوتەی میت ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی كەجەكەیە.
میت دەڵێت، پرۆسەكە لە سلێمانی ئەنجامدراوە، بێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەبارەی جۆری چالاكییەكە و چۆنێتی كردنە ئامانجی سەركردەكەی پەكەكە ڕوونبكاتەوە.
پێشتر میتی توركی، لە باشووری كوردستان، هەم بە تەقەكردن بە چەكی سووك و هەروەها لەڕێگەی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە سەركردە و ئەندامانی پەكەكەی كردووەتە ئامانج.