بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا: دەوام لە 60% ی خوێندنگەکانی سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە

بەناز رەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا رایگەیاند، دەوام لە 60% ی خوێندنگەکانی سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە.

بەناز رەمەزان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەهۆی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لە سەرەتای وەرزی دووەم دەوامکردن زۆر خراپ بوو تەنها قۆناغەکانی نۆ و 12 دەوامیان دەکرد، بەڵام ئێستا دەتوانم بڵێم دەوام لە 60% ی خوێندنگەکانی سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە.

وتیشی، لە هەوڵداین بۆ ئەوەی دەوام لەو خوێندنگانەش دەستپێبکاتەوە کە تا ئێستا بایکۆتیان تێدا بەردەوامە، دڵنیاین مامۆستایان هاوکارمان دەبن و لەم قەیرانە رزگارمان دەکەن.

جەختیشیکردەوە، داوامان لە بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن کردووە کە ئاسانکاریی تەواو بۆ مامۆستایان بکەن تا بتوانن دەست بە دەوام بکەنەوە، بەڵام سەبارەت بە کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن لە دەسەڵاتی وەزارەتدایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: بەرهەمی گەنمی زۆرینەی ناوچەکان لە مەترسیدایە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، “بەرهەمی گەنمی زۆرینەی ناوچەکانی سنووری سلێمانی لە مەترسیدایە”. شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە…
زیاتر ببینە

سەعید كاكەیی: پارتی زەرەرمەندی یەكەمە لە دابەشكردنی 5 كورسیی پێكهاتەكان بەسەر پارێزگاكاندا

ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی كۆمسیاران رایدەگەیەنێت، پارتی زەرەرمەندی یەكەمە لە دابەشكردنی پێنج كورسیی پێكهاتەكان بەسەر پارێزگاكاندا و دەشڵێت، ”…
Total
0
Share