گەشتی عەمرە دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە سعودیە پێدانی ڤیزا بۆ گەشتی عەمرە دەستپێدەكاتەوە و هاوڵاتییان دەتوانن مامەڵەكانیان لە ڕێگای كۆمپانیاكانەوە ئەنجامبدەن.

نیاز ڕاغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە لە 1ی ئابی ئەمساڵەوە سعودیە پێدانی ڤیزا بۆ گەشتی عەمرە دەستپێدەكاتەوە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەزارەت لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێنمایی نوێ دەردەكرێت ئەو كات هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگای كۆمپانیاكانەوە مامەڵە بۆ گەشتی عەمرە ئەنجامبدەن.

لەبارەی كەمكردنەوەی تێچووی گەشتی عەمرە كە پێشتر 950 دۆلار بووە، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرە باسی لەوەشكرد، ئەو بڕە پارەیەی وەردەگیرێت تێچووی گواستنەوە و خزمەتگوزارییەكانە و هەوڵدەدرێت ئەو نرخە لەسەر هاوڵاتییان كەمبكرێـتەوە.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ مەتەڵی مێرکاتۆی 2022

بابەتی دواتر

سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share