جارێکی دیکە رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن داخرا

بەهۆی ئەو سوتەمەنییەی بەیانیی ئەمڕۆ رژا، جارێکی دیکە رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن داخرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی زۆری ئەو سوتەمەنیەی بەیانیی ئەمڕۆ رژابوو، دووبارە رێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن گیراوەو داخراوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئێستادا مەفرەزەکانمان و تیمەکان لەوێن بۆ چارەسەرکردنی،  تکایە رێگا جێگرەوەکان بەکار بهێنن تا خۆمان لە کردنەوەی رێگاکە ئاگاداری بڵاودەکەینەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى دەستپێدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، سبەینێ تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.…
Total
0
Share