پاسێكی عومرەكارانی كورد دووچاری رووداوی هاتوچۆ بووە و قوربانی لێكەوتەوە

پاسێكی عومرەكارانی كورد لە سنووری سعودیە دووچاری رووداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە عومرەكارێك گیانیلەدەستداوە و 13 عومرەكاری دیكەش برینداربوون.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاسێكی عومرەكانی كورد لە سنووری سعودیە دووچاری رووداوی هاتوچۆبوو و بەهۆیەوە عومرەكارێك گیانیلەدەستدا و 13 عومرەكاری دیكەش برینداربوون كە برینی دووانیان سەختە.
وتیشی،”پاسەكە لەگەڵ بارهەڵگرێكدا دووچاری رووداوی هاتوچۆ بووە و دوو سەرنشینی بارهەڵگرەكەش گیانیان لەدەستداوە”.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم جەختیكردەوە و وتیشی، “عومرەكارەكان خەڵكی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی حورییەت: مانگی داهاتوو پـەکەکە دەستدەکات بە پرۆسەی چەکدانان

رۆژنامەی حورییەت-ی تورکی بڵاویکردووەتەوە، مانگی داهاتوو، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات بۆ دەستکردن بە پرۆسەی چەکدانان. رۆژنامەکە…
Total
0
Share