وتەبێژی کارەبای سلێمانی: تا ناوەڕاستی مانگی 11 کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی کەمناکات

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا 17-18 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی بە هاوڵاتییان دەدرێت.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا 17-18 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی بە هاوڵاتییان دەدرێت، تا ناوەڕاستی مانگی 11 و هاتنی سەرمای زۆر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.

وتیشی، ئەگەر نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت، خەڵک ناچارنابێت بۆ خۆگەرمکردنەوە کارەبا بەکاربهێنێت، دەتوانرێت کاتژمێری پێدانی کارەبا کەمنەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامییەتی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا دەستمانگرتووە بەسەر 49 تۆن کاڵای ماوە بەسەرچوودا

قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، ئاماری مانگی کانونی دووەمی کار و سەردانەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی بڵاوکردەوە و بەپێی…
Total
0
Share