جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایەوە سەر کێڵگە نەوتییەکان

بەیانی ئەمڕۆ لە رێگای درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی لە قەزای شێخان.

کاتژمێر 7:14 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە رێگای درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.

بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام دوکەڵ و ئاگر تا ئێستا لە شوێنی رووداوەکەوە بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share