ماوەی تۆماركردن و وەرگرتنی منداڵان لە باخچە و خوێندنگاكان درێژكرایەوە

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ماوەی تۆماركردن و وەرگرتنی منداڵان لە باخچە و خوێندنگاكان درێژبكاتەوە.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتەكەیان بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە قۆناغی باخچەی منداڵان و قوتابیانی قۆناغی یەکەم و حەوتەمی بنەڕەتی و دەیەمی ئامادەیی لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکان (حکومی و ناحکومی).

بەپێی بڕیارەكە درێژكردنەوەی وەرگرتن و تۆماركردنەكە تا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 4ی ئاب دەبێت.

پێشتر 26ی تەمموز وەك دوا وادەی تۆماركردنی منداڵان لە باخچە و خوێندنگاكان دیاریكرابوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێك لە مووچەخۆران لەبارەی شێوازی دابەشكردنی مووچە لە سبەینێدا ئاگاداردەكرێنەوە

بەرێوەبەرایەتیی خوێندنی كوردی لە كەركوك رایدەگەیەنێت، “ئاگاداری سەرجەم كارگێڕیی خوێندنگەكانی خوێندنی كوردی دەكەینەوە كە سبەی دووشەممە 17ی ئادار…
Total
0
Share