لەبارەی دامەزراندنی یەكەمەكان و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانەوە زانیاریی نوێ ئاشكراکرا

وتەبێژی لیژنەی خزمەتگوزارییە گشتییەكانی حكومەتی عێراق، رایگەیاند، لەبارەی دامەزراندنی یەكەمەكان، دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان رێککەوتنێک ئەنجامدراوە..

سەعد لامی وتەبێژی لیژنەی خزمەتگوزارییە گشتییەكانی حكومەتی عێراق رایگەیاند، لە نوێترین كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، رێوشوێنی پێویستیان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان تاوتوێكردووە و لەسەر ئەو پرسە گەیشتوونەتە رێککەوتن.

وتیشی، “ئەم كارەش پێویستی بە رێككەوتن و رێكخستنی وردی زانیارییە كەسییەكانی دەرچووان هەیە كە لەسەر حكومەتی هەرێم پێویستە رەوانەی بەغداد-یان بكات، لیژنەكەمان كار بۆ كردنەوەی نووسینگەیەكی زانیارییە ئەلیكترۆنییەكان لە هەرێمی كوردستان دەكات لەپێناو ئەوەی بە خێرایی زانیارییە كەسییەكانی دەرچووان كۆبكرێنەوە و رەوانەی حكومەتی فیدڕاڵ بكرێن”.

سەعد لامی، باسی لەوەشکرد، “هەوڵەكانمان بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەوە بینیوە و بۆ دامەزراندنی دەرچووانیش پێگەی جوگرافی، كارامەییە كەسییەكان و زمانەوانیش لەبەرچاو دەگیرێن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: خوولەكانی داهاتوو سەرۆك كۆمار لە دەرەوەی ڕەزامەندیی لایەنە ‏كوردییەكان یەكلادەكرێتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێكنەكەوتن ‏لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار پێشهاتێكی مەترسیدارە و ڕەنگە لە…
Total
0
Share