چێڵسی تۆڵەی کوندی لە بەرشلۆنە دەکاتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی توڕەن لە یانەی بەرشلۆنە، بڕیاریانداوە ڕێگری لە گواستنەوەی ئازپیلیکوێتا و ئەلۆنسۆ بۆ یانە کەتەلۆنییەکە بکەن.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، چێڵسی لە ماوەی ڕابردوودا ڕێککەوتنی لەگەڵ جول کوندیی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئیشبیلیە، هەروەها ڕافینیا و عوسمان دێمبیلی کردووە، بەڵام خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسا ئاراستەی گواستنەوەکانی بۆ بەرشلۆنە پێچەوانە کردووەتەوە.

لە بەرامبەر دەستپێشخەریی بەرشلۆنەدا، بەڕێوەبەرانی “بلوزی لەندەن” بڕیاریانداوە لەژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری سیزار ئازپیلیکوێتا و مارکۆس ئەلۆنسۆ نەبن، تاوەکو لە هاوینی 2022 پەیوەندی بە پێکهاتەی چاڤی هێرناندێزەوە بکەن.

بەرشلۆنە ئامانجی ئەوە بووە جگە لە جول کوندی، ئازپیلیکوێتا و ئەلۆنسۆ لە یانەی چێڵسی-یەوە دابین بکات.

بابەتی پێشتر

ئەوروپا گڵۆپی سەوزی بۆ بەكارهێنانی ڤاكسینێكی دژ بە ئاوڵەی مەیمون هەڵكرد

بابەتی دواتر

ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی بارانی دەستكرد لە هەرێمی كوردستان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share