لەم هەفتەیەدا بەرشلۆنە جوڵەی بەهێز دەکات

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانی بە ئاراستەی مارکۆس ئەلۆنسۆ چڕکردووەتەوە، لە هەمان کاتدا نزیکبوونەتەوە لە فرۆشتنی یاریزانە زیادەکان.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” ئاشکرای کردووە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە زانیاری ئەوەی بە ڕۆژنامەنووسان داوە کە لەم هەفتەیەدا گرێبەستێکی دیکە واژۆ دەکەن، پێشبینی دەکرێت مارکۆس ئەلۆنسۆی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی چێڵسی بێت.

هەروەها نزیکبوونەتەوە لە فرۆشتنی چەندین یاریزانی وەک نیکۆ، مێمفیس دیپای، مارتین برەیزوایت، ساموێل ئومتیتی، هەر لەم هەفتەیەشدا پەلە لە یەکلاییکردنەوەی پێگەی فرینکی دی یۆنگ دەکرێتەوە و ئەگەرەکانی کڕینی بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی مانچستەر سیتی تاوتوێ دەکرێت.

یەکێکی دیکە لە بەهێزترین تەوەرەکان، نوێکردنەوەی بۆندی “گاڤی”یە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر بیتیس گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ بیتیس…
Total
0
Share