جەنگێکی دیکە لە نێوان ڕیاڵ و پاریس-دا ڕوودەدات

ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی دووپاتیدەکاتەوە، هاوینی 2023 جەنگێکی دارایی قورس لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان ڕوودەدات، هۆکارەکەش لاوێکی بەهرەداری خولی بەڕازیلە.

دوای ئەو ململانێ بەهێزەی هاوینی ڕابردوو لەسەر کیلیان مباپێ لە نێوانیان دوو یانە زەبەلاحەکەدا دروست بوو، لە کۆتاییدا سان جێرمان سەرکەوتوو بوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی “لو 10 سپۆرت”ی فەرەنسی، جارێکی دیکە کێبڕکێ لە نێوان پاریس سان جێرمان و یانەی شاهانە بۆ گواستنەوەی گەوهەرێکی بەڕازیل بەناوی ئێندریک فیلیپی دەستیپێکردووە، کە بۆ یانەی پاڵمێراس یاریدەکات.

ئێندریک لە پێگەکانی هێرشبەری سەرەڕم و باڵەکانی هێرشبردندا یاریدەکات، لەلایەن میدیاکانەوە بە “ڤینیسیۆزی نوێ” ناودەبرێت.

بابەتی پێشتر

تیروپشکی (16)ی چامپیۆنزلیگ کەی و چۆن ئەنجامدەدرێت؟

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە و تۆتنهام بەریەکدەکەون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share