( NBA) نێتس بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر چیکاگۆ بوڵز تۆمارکرد

یانەکانی برۆکلین نێتس و چیکاگۆ بوڵز لەم هەفتەیەی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکادا ڕووبەڕووبوونەوە و نێتس بردنەوەی تۆمارکرد.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 42ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکادا، یانەی چیکاگۆ بوڵز لە یاریگای یونایتد سەنتەر میوانداریی تیمی برۆکلین نێتسی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی (112-138) لە بەرژەوەندیی یانەی میوان کۆتاییهات.

کیڤن دورانت لە یارییەکەدا 27 خاڵ، هەروەها جەیمس هاردن 25 خاڵ و 16 ئەسیست-یان تۆمارکرد، بەوەش یانەکەیان بەرەو سەرکەوتنێکی گەورە برد و لە کۆمەڵەی خۆرهەڵاتی خوولی یانە پیشەگەرەکان باڵادەستییان نیشاندا.

ئەنجامەکانی دیکەش بەمجۆرە بوون:

فیلادلفیا 98-109 هۆرنێتس

پیسەرز 100-119 سێڵتیکس

ویزاردز 112-106 ماجیک

هوکس 91-115 هیت

نێکس 108-85 ماڤرێکس

سپێرز 124-128 ڕۆکێتس

جاز 91 – 111 کاڤالێرز

کینگز 125-116 لەیکەرز

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی كاری دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگرت

بابەتی دواتر

فێراری لە دیزاینی ئوتۆمبێلی 2022دا سەرکێشییەکی گەورە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share