وەزیری دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە بڕیاریدا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم سبەینێ مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی وانەبێژ و مووچەخۆرانی خوێندنی باڵا لە سنووری سلێمانی دابەشدەكرێت و بەڕێوەبەری خانەنشینیی سەربازیش لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێـت، پارەی پێویست دابینكراوە و بڕیارە سبەینێ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی بهێندرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراوە بە بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم سبەینێ مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی وانەبێژ و مووچەخۆرانی خوێندنی باڵا لە سنووری سلێمانی دابەشدەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش دەهێندرێـت.

هاوكات عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، خانەنشینانی سەربازیی زۆرینەیان مووچەیان وەرگرتووە و ئەمڕۆش پارەی پێویستمان بۆ تەرخانكراوە و ئەگەر خانەنشینان سەردانمان بكەن سبەینێ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی خانەنشینانی سەربازی دەهێندرێت.

بابەتی پێشتر

دوبەی تاكسیی بێشۆفێری خستەكار

بابەتی دواتر

پاریس، میلانی لە هاوکێشەی سانچێز کردووەتە دەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share