ئەمشەو كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی مووچەوە ئەنجامدەدرێت و سودانی بڕیاردەدات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمشەو سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی هەمواری یاسای بودجە و مووچە و چەند پرسێكی دیكە كۆببنەوە.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە ئەمشەو محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنە كوردییەكان لایەنەكانی دیكە كۆببنەوە.

ئاشكراشیكرد، ئامانجی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر پرسی هەمواری یاسای بودجە و مووچە و چەند پرسێكی گرنگی دیكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەحمود سەنگاوی: زۆرینەی هێزەکانی یەکێتی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و زۆرینەی هێزەکانی یەکێتی خراونەتە سەر…
Total
0
Share