مەسرور بارزانی لەگەڵ كازمی، حەلبووسی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كۆبووەوە

مەسرور بارزانی و مستەفا كازمی جەختیان لە دووبارەنەبوونەوەی بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق كردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە پێشوازی لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە و هەردوولا جەختیان لەدووبارە نەبوونەوەی بۆردومانەكانی توركیا كردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، جەخت لە پێكەوە كردنی بەردەوام لە پێناو پرسە نیشتمانییەكان و ئاسایشی خۆراك كراوەتەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەماهەنگی هەردوولا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش جەختی لەسەر كراوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی عێراق كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی ھاوپەیمانیی سیادە ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی تاوتوێكران.

هاوكات هەمان ڕۆژ، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ فائق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبووەوە و ڕایگەیاند، دەبێت وەكو قەوارەیەكی فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵى حەلبووسی كه‌سێك ده‌ستگیركرا ‏

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ئه‌نبار كه‌سێكیان له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌رماڵى سه‌رۆكى ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق ده‌ستگیركرد.‏ به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، هێزه…
زیاتر ببینە

ئومێد سەباح: سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی بۆ خەرجکردنی مووچە ڕاسپارد

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاسپارد.…
Total
0
Share