کاسیمێرۆ دەرگای بۆ نێیمار کردەوە

لە پڕۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنیدا، کاسیمێرۆ دەرگای یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ نێیماری هاونیشتیمانی دەکاتەوە و دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت.

لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی “سپۆر تی ڤی”، کاسیمێرۆ لە بارەی ئەگەرەکانی فرۆشتنی نێیمار لەلایەن پاریس سان جێرمانەوە، ڕایگەیاند، “نێیمار دەتوانێت لە هەر پێکهاتەیەک یان یانەیەکی تۆپی پێ یاری بکات و ببێتە نموونەی باڵا، ئەگەر پاریس یاریزانەکەی ناوێت، ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت.”

هەروەها لەبارەی کڕینی ئۆریلین چوامینی-یەوە دەڵێت، “لە کۆتاییدا جێگرەوەیەکم لە ڕیاڵ مەدرید هەیە، یاریزانەکە نابێتە هۆکارێک بۆ فرۆشتنی مۆدریچ و کرووس، یاخود من، پێم بڵێن چۆن یانەیەک دەستبەرداری لوکا و کرووس دەبێت؟ ئەوە مەحاڵە.”

لە کۆتاییشدا هۆشداری بە ڤینیسیۆز جونیۆری هاونیشتمانی دەدات و دەڵیت، “هازارد بە هەر شێوەیەک بێت دەتوانێت پێگەکەی لێبسەنێتەوە، گەڕاوەتەوە و ڕاهێنان دەکات بۆ ئەوەی تواناکانی دەربخات، ئەگەر ڤینی لە ترۆپکدا نەبێت پێگەکەی لەدەستدەدات.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ ڕیاڵی گه‌یانده‌ لوتکه‌ و میلان یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و میلان‌ یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share