(ڤیدیۆ) چێڵسی و تۆتنهام هەفتەی (28)یان بە یەکسانبوون تێپەڕاند

لە چێوەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی، چێڵسی و تۆتنهام یەکسانبوونیان بەرامبەر ئێڤەرتۆن و ساوسهامپتۆن تۆمارکرد.

ئەمشه‌و شەممە، یانەی چێڵسی لە یاریگای “ستامفۆرد بریج” یاریی هەفتەی (28)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر ئێڤەرتۆن ئەنجامدا و یارییەکە بە ئه‌نجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “بلوز” له‌ خوله‌کەکانی 52، 76 لەلایەن جواو فیلێکس و کای هاڤێرتزەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی ئێڤەرتۆن لە خولەکەکانی 69، 89 لەلایەن عەبدوڵا دوکۆری و ئالیس سیمزەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی ساوزسهامپتۆن لە یاریگای خۆیدا یەکسانبوونی بە ئەنجامی (3-3) بەسەر تۆتنهامدا سەپاند.

گۆڵەکانی “سپێرز” لە خولەکەکانی 45، 65، 74 لەلایەن پیدرۆ بۆرۆ، هاری کەین، ئیڤان پێریسیچەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی ساوسهاپتۆن لە خولەکەکانی 46، 77، 90 لەلایەن چی ئادامز، تیۆ واڵکۆت، جەیس واردەوە تۆمارکران.

چێڵسی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (38) و لە پلەی دەیەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “پریمه‌رلیگ” بەردەوامبوو، یانەی تۆتنهام بە (49) خاڵەوە لە پلەی چوارەدا مایەوە.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی مامۆستایان: لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان داشكاندن بۆ مامۆستایان دەكرێت

بابەتی دواتر

بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share