“قرشە سپییەکە” واز لە مباپێ و هالاند ناهێنێت

یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری بیرۆکەی کڕینی ئەستێرە گەورە و ناودارەکان نەبووە، سەرۆکی یانەکە دووپاتیکردووەتەوە، لە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی مباپێ و هالاند بەردەوام دەبن.

ئیدۆ ئاگێری، ڕۆژنامەنووسی نزیک لە یانەی شاهانەی مەدرید لە پرۆگرامی نوێی “ئێل شێرینتگیتۆ” دووپاتیکردووەتەوە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەرگای بە ڕووی ئێرلینگ هالاند و کیلیان مباپێ-دا دانەخستووە، بەڵکو لە هاوینی 2023وە جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ کڕینیان دەستپێدەکاتەوە.

ئاگێری دەڵێت، “لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ و سپۆنسەرەکانی یانەدا، پێرێز جەختی لەوە کردووەتەوە، هێشتا بیرۆکەی کڕینی ئەستێرە گەورە و ناودارەکانی پشتگوێ نەخستووە، بەڵکو هەوڵدەدات یەکێک لە هالاند و مباپێ، یاخود هەردووکیان بکڕێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن. له‌…
Total
0
Share