لە خانەقین کارگەیەکی یاریی ئاگرین تەقییەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەیانیی ئەمڕۆ کارگەیەکی یاریی ئاگرین لە خانەقین تەقییەوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش بریندارن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان گواستیەوە، ڕووداوەکە کاتژمێر 10:00ی بەیانی بووە، شوێنەکە کارگەی دروستکردنی یارییە ئاگرینەکان بووە و ئاگری گرتووە.

لە ڕووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە لە کارگەکە پاسەوان بوون و لەکاتی دەوامدا بوون، هەروەها سێ کەسیش برینداربوون کە تەندروستیی دووانیان ناجێگیرە.

تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تای خوێنبەربوون: هەر گومانلێکراوێک بمرێت دەبێت هۆکارەکەی بسەلمێنرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێکار و ڕێنماییەکان، هەروەها زانیاری و هۆشیارییەکانی لەبارەی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەت…
Total
0
Share