كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئامێری راكێشانی كارتی مۆبایل دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئامێری راكێشانی كارتی مۆبایل رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس گومانیان خستەسەر كەسێك كەوا ئامێری راكێشانی كارتی مۆبایلی پێیە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دەركەوت لە شاری هەولێر دزیویەتی.

دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەلایەن نوسینگەی ناو بازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیركرا و دەستیشگیرا بەسەر ئامێرەكاندا كە ژمارەیان دوو دانەیە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (م.س.غ.) بە ناسنامە عەرەب بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و پێشتریش بە تۆمەتی دزیكردن بۆ ماوەی 5 ساڵ حوكمدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: بۆ دەنگدانی ئەمجارە گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر چارەسەرکراوە

بەرپرسێکی کۆمسیۆن رایگەیاند، ” بۆ دەنگدانی ئەمجارە گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر چارەسەرکراوە”. مەڕوان محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی وەرگرتنەوەی کتێبی خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پێویستە پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان، کتێبی خوێندن لە خوێندکاران وەربگیرێتەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم نووسراوێکی…
Total
0
Share