ئالڤێز یانەی نوێی دۆزییەوە

دانی ئالڤێزی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، پەیوەندی بە یانەی کلەب یونیڤێرسیداد ناسیوناڵی مەکسیکی-یەوە دەکات.

ماڵپەڕی “ئەی ئێس مەکسیکۆ” ئاشکرای کردووە، دانی ئالڤێز لەگەڵ یانەی کلەب یونیڤێرسیداد ناسیوناڵی مەکسیکی ناسراو بە “یونام پوماس” ڕێککەوتنی کردووە، بڕیارە سبەینێ هەینی بگاتە مەکسیک و گرێبەستەکەی واژۆ بکات.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئالڤێز بۆ ماوەی وەرزێک لە ڕیزەکانی پوماس یاری دەکات، پاشان مافی ئەوەی دەبێت وەرزێکی دیکە نوێی بکاتەوە، لەو کاتەشدا تەمەنی دەبێتە 41 ساڵ و وازهێنانی یەکجارەکی ڕادەگەیەنێت.

یونام پوما یانەیەکی مەکسیکی پلە یەکە، لەم وەرزەدا لە کۆی سێ یاری بردنەوەیەک و دوو یەکسانبوونی تۆمار کردووە، لە خشتەی ڕیزبەندیی یانەکانی مەکسیکدا لە پلەی هەشتەمدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خلێفی ستراتیج.. پاریس به‌ شه‌ش هه‌نگاو مباپێ له‌ مه‌درید دوورده‌خاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ له‌سه‌ر سینییه‌کی ئاڵتونی پێشکه‌شی ڕیاڵ مه‌درید ناکه‌ن، به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکده‌ده‌ن یاریزانه‌که‌…
Total
0
Share