ناساندنی مێسی پەیامێک بوو بۆ ڕیاڵ مەدرید

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەفەرمی لیۆ مێسی وەک یاریزانی نوێی یانەکە ناساند، لەهەمان کاتدا پەیامێکی ئاڕاستەی یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە یەکێک لە نمایشەکانی یانەی پاریس سان جێرمان تایبەت بە گواستنەوەی لیۆ مێسی، ژووری جلگۆڕینەکان پیشانی هاندەران دەدرێت، دەردەکەوێت ئاڵای ئەرجەنتین لەنێوان درێسی نێیمار و مباپێ-دایە.

هاندەران و زۆرینەی میدیاکانی ئەوروپا، تەنانەت میدیاکانی مەدرید پێیانوایە، نمایشەکەی پاریس پەیامێکە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کە کیلیان مباپێ لەم وەرزەدا ڕوو لە هیچ یانەیەکی دیکە ناکات، بەڵکو هاوشانی مێسی و نێیمار لە خولی فەرەنسا بەردەوام دەبێت.

مباپێ لەسەرەتای گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 ئامادەنەبوونی نیشاندا لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس، پەیوەندییەکانی لەگەڵ لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە پچڕاند، هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەوەبوو پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

بابەتی پێشتر

دادگاییكردنی بەرواری و بەرۆشكی پێشخرا

بابەتی دواتر

ڤێرنەر هەڵوێستی لەبارەی چێڵسی و بۆندی لوکاکو ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share