(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید و ناپۆلی دوایین بلیتی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگیان بڕی

ئەمشەو چوارشەممە، دوایین دوو یاریی گەڕانەوەی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، ڕیاڵ مەدرید و ناپۆلی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکی 78 لەلایەن کەریم بنزیمەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە یاریگای “دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا” میوانداریی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی لوچیانۆ سپالێتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “پارتینۆپێ” لە خولەکەکانی 45، 53، 64 لەلایەن ڤیکتۆر ئۆسیمین (دوو گۆڵ) و پیۆتەر زێلینیسکی-یەوە تۆمارکران.

ئەنجامە تۆمارکراوەکان یەکلاکەرەوەبوون، ڕیاڵ مەدرید بە کۆی ئەنجامی چوون و گەڕانەوە (6-2)، هەروەها ناپۆلی بە کۆی ئەنجامی (5-0) سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا مسۆگەرکرد، یانەکانی لیڤەرپوڵ و ئینتراخت فرانکفۆرت ماڵئاواییان کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕادوکانو گه‌وره‌کانی تێپه‌ڕاند و نادال ماڵئاوایی له‌ سێنسیناتی کرد

ئیما ڕادوکانو، خانمه‌ تێنسزانی به‌ریتانی به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ڤیکتۆریا ئازارینکا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانێتی سێنسیناتی. ڕادوکانو به‌…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌ گۆڵێک کۆمێرزبانک ئارینای به‌سه‌رکرده‌وه‌

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 24ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share