دانیشتووانی شارێكی ئەڵمانیا هەزاران یۆرۆ بۆ كەشتیی ڕزگاركەری كۆچبەران كۆدەكەنەوە

كەشتیی (سی ئەی 4) لە دەریای ناوەڕاست

لە هەڵمەتێكدا كە ماوەی سێ مانگە لەپێناو ئامانجە مرۆییەكاندا دەستیپێكردووە، لە شارێكی ئەڵمانیا هەزاران یۆرۆ بۆ پاڵپشتی ئەو كەشتییە كۆكرایەوە كە كاری ڕزگاركردنی كۆچبەران لە دەریای ناوەڕاستدا ئەنجامدەدات.

هەڵمەتەكە لەژێر ناوی (بۆخم-ی ڕزگاركەر) لەلایەن دانیشتووانی شاری بۆخم-ی ئەڵمانی ئەنجامدرا بەمەبەستی كۆمەكی تایبەت بە ڕێكخراوی ڕزگاركەری (سی ئەی) كە سەرپەرشتیی كەشتیی بەهاناوەچوونی (سی ئەی 4)ی تایبەت بە كۆچبەران دەكات.

شارەوانی شارەكە كۆكردنەوەی زیاتر لە 30 هەزار یۆرۆی لەمیانەی هەڵمەتەكەدا ڕاگەیاند.

تۆماس ئیسكیرش سەرۆكی شارەوانیی بۆخم لە پارتی سۆسیالیست دیموكرات “سەرسامی” خۆی بە هەڵمەتە پاڵپشتییەكەی دانیشتووانی شارەكە و پابەندبوون پێوەی دەربڕی و وتی، “ئێمە شاری هاوپشتیین و بەم دەستپێشخەرییەش پابەندیمان بە لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتیی مرۆیی بەرامبەر ئەو كەسانەی پێویستیان بە هاوكارییە دەربڕی”.

ڕوونیشیكردەوە، ئەو پارەیەی كۆكرایەوە لە شوێنی گونجاودا دادەنرێن، بەو كۆمەكەی بەمدواییە كۆكرایەوە سندوقی كەشتییەكە بەهەموو ئەو پێداویستییانەی دەیەوێت بۆ هەڵمەتەكانی بەهاناوەچوون و ڕزگاركردن پڕدەكرێتەوە.

كەشتیی (سی ئەی 4) سەرجەم ئەو كۆچبەرانە ڕزگاردەكات كە لە قوڵایی دەریای ناوەڕاستدا ڕێگای گەیشتن وێڵدەكەن.

كەشتییەكە لەلایەن چەندین لایەنەوە پاڵپشتی دەكرێت لەوانەش ڕێكخراوی ڕزگاركردنی دەریایی (یونایتید فۆڕ ڕیۆسۆس)ی سەر بە كڵێسای ئینجیلی لە ئەڵمانیا و ڕێكخراوی ڕزگاریی دەریایی مەدەنی (سی ئەی).

بابەتی پێشتر

هەولێر سبەینێ گربوونەوەی ناڕەزایی دژی هێرسەکانی تورکیا ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

پوتین بۆ ڕوسەكان: كۆكا كۆلا كیمیاوییە مەیخۆنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 107 دۆلار…
Total
0
Share