ئایا بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا جەستەی مرۆڤ دەکاتە موگناتیس؟

لە ماوەی هەفتەیەکدا بەشێک لەو کەسانەی کە، ڤاکسینی کۆرۆنایان لە جۆەرە جیاوازەکان بەکارهێناوە، دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە ، جەستەیان گۆڕاوە بە موگناتیس و جەستەیان ئاسن دەگرێت، بەڵام ئەم دەنگۆیە لەلایەن پسپۆڕە ئەمریکی و ئەڵمانییەکانەوە ڕەتکرایەوە.

بەشێک لە بەکارهێنەران، بەتایبەت ئێرانییەکان، ڤیدیۆی خۆیانیان تۆمارکردووە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کاتێک جەستەیان ئاسن لە خۆی دەگرێت.

یەکێک لە پسپۆڕەکانی ناوەندی هڵەمهۆڵتزی ئەڵمانی، بەناوی یورگین لیندزکە، ئەزموونی 20 ساڵ کارکردنی هەیە لەبواری مادە موگناتیسییەکان دەڵێت، “ئەو مادانەی لە ڤاکسینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکارهاتوون، هیچیان ناگۆڕێن بۆ موگناتیس، لەگەڵ ئەوەش ئێمە پێمان سەیرە بۆچی ئەو خەڵکانە پەیوەندیان بە ناوەندێکی پزیشکییەوە نەکردووە سەبارەت بە حاڵەتەکانیان”.

هاوکات کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، لەوانە مۆدێرنا و فایزەر و جانسون جانسون، مادە بەکارهاتووەکانی ڤاکسینەکانیان بڵاوکردووەتەوە و هیچ یەک لە مادەکان بەو ئاڕاستەدا نین کە موگناتیس دروست بکەن”.

لەگەڵ ئەوەش بەشێک لە بەکارهێنەرانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ڤیدیۆ ئەوەیان سەلماندووە، کە جەستەیان بووەتە موگناتیس، بەڵام دیارنییە هۆکاری سەرەکی خۆکوتانیانە بە ڤاکسینی کۆرۆنا یان حاڵەتێکی دیکە.

لە ماوەی ڕابردوودا پڕۆسەی خۆکوتان بە ڤاکسینەکان، ڕوبەڕووی چەندین دەنگۆ و دژایەتی بووتەوە، لەوانە ڤاکسینەکان جەستەمان کۆنترۆڵ دەکەن، ڤاکسینەکان جەستە لاواز دەکەن و توشی مەینی خوێن یان ئیفلیجیمان دەکەن، هەموو ئەم دەنگۆیانە لەلایەن شارەزایانی پزیشکییەوە ڕەتکراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش پەیوەندی نێوان مەینی خوێن و ڤاکسینی ئەسترازێنیکا سەلمێندراوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by BBC NEWS فارسی (@bbcpersian)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچوون لە منداڵاندا پەیوەندیی بەگۆڕانی وەرزەوە هەیە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی، بەرزبوونەوەی حاڵەتاكانی توشبوونی منداڵان بە سکچوون و ڕشانەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ هاتنی وەرزی گەرما…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: دەرمانێکی باوی ئازارشکێن رەنگە یارمەتیی کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە بدات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە بە بەردەوامی خواردنی جۆرێک لە دەرمانی ئازارشکێن یارمەتیی کەمکردنەدوەی مەترسیی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە…
Total
0
Share