پەنابەرێکی دیکە لە سنووری پۆڵەندا گیانیلەدەستدا

پۆلیسی پۆڵەندا ئاشکرایکرد، تەرمی کەسێکی بەڕەگەز سورییان لە دارستانەکانی نێوان ئەو وڵاتە و بیلاڕوسیا دۆزیوەتەوە.

پۆلیسی پۆڵەندا ڕایگەیاندووە، “تا ئێستا نازانرێت هۆکاری مردنی ئەو کەسە سورییە چییە، بەڵام پێدەچێت بەسەرمای دارستانەکان کاریگەر بوبێت”.

مردنی ئەو کۆچبەرە سورییە، مردنی دووەم کۆچبەرە لەماوەی تەنها چەند ڕۆژێکدا لە سنورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە کۆچبەران لە سنوورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا کۆبوونەتەوە و چاوەڕێی کردنەوەی سنورەکانن.

لە هەمان کاتدا وەزارەتی هاریکاریی و خزمەتگوزاریی تایبەتی پۆڵەندا دەنگۆی کردنەوەی سنوورەکان بەڕووی کۆچبەراندا ڕەتدەکاتەوە، لەکاتێکدا پێشتر وا لەناو کۆچبەراندا بڵاوبوویەوە، کە 15ی ئەم مانگە سنوورەکانیان بۆ دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گروپی جی7 بەڵێنیاندا یەک ملیار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا ببەخشنە وڵاتانی هەژار

كۆبوونەوەی لوتكەی سەرانی حەوت وڵاتە پیشەسازییەكەی جیهان، كە لە بەریتانیا بەڕێوەچوو كۆتاییهات، سەرۆكی ئەمریكاش ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی …
زیاتر ببینە

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: رێگەنادەین ئەمریکا بنکەکانمان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنێت

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند، رێگەنادەین ئەمریکا بنکە سەربازییەکانمان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنێت.
Total
0
Share