رافینیای یاریزانی نوێی بەرشلۆنە دەڵێت ئێمە لە ڕیاڵ مەدرید باشترین و بەپەرۆشم بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان.
رافینیا ئەم وەرزە لە ڕیزەكانی یانەی لیدز یونایتدەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی كرد.
ڕافینیا ئاماژەی بەوەدا كە یاریكردن لە بەرشلۆنە خەونی منداڵی بووە و پێشیوایە هەموو شتێك بە ئاسانی هاتۆتە دەست.
وتیشی: بەرشلۆنە تیپیكی گەورەیە و یاریزانی مەهاری زۆرە و بەهرەمەندی باشیشی تێدایە، پێموایە ئێمە لە ڕیاڵ مەدرید باشترین و بە پەرۆشم بۆ ڕووبەڕووبونەوەیان.