لاپۆرتا سوپرایزی هه‌یه‌ و دوایین پلانی به‌م جۆره‌یه‌

ئیدارەی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ پێیان وایە بە تێچووی (80) ملیۆن یورۆ سەرکەوتوو دەبن لە گواستنه‌وه‌ی بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی، ئه‌و گرێبەستەش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی مانچسته‌ر سیتی-یه‌وه‌ ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌کانی ماڵپه‌ڕی ئه‌تله‌تیک”، خوان لاپۆرتای سه‌رۆکی به‌رشلۆنه‌ دوایین هه‌وڵی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی دەدات،‌ پێی وایە بە بڕی (80) ملیۆن سەرکەوتوو دەبێت لە کڕینی بێرناردۆ سیلڤا، به‌ڵام ئیداره‌ی مانچسته‌ر سیتی مکووڕبوونی خۆیان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 100 ملیۆن نیشانداوە.

بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، لاپۆرتا پێویستی به‌ فرۆشتنی فرینکی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی ده‌بێت، ئەو هەنگاوەش لە ئێستادا ئاستەنگی بۆ دروست بووە.

بۆ مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی یاریزانان و ناونووسکردنی جول کوندی، بڕیاردراوە‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی فرینکی دی یۆنگ-دا یه‌کێک له‌ سێرجینیۆ دێست، یاخود پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ بفرۆشن.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: سەرۆكی یەكێتی و جێگری سەرۆكی حكومەت بەڵێنی چارەسەری داگیركردنی زەوییان داوە

بابەتی دواتر

هاوڕێیه‌کی کریستیانۆ نهێنیی ئه‌تله‌تیکۆی ئاشکرا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share