ڕیاڵ مەدرید عاشقی بکوژەکەی بووە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرسامبوون بە ئاستی ساموێل چیکوێزی، ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ڤیاڕیاڵ.

لە دوایین کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا، ساموێل چیکوێزی نایجیری و هێرشبەری یانەی ڤیاڕیاڵ توانی دوو گۆڵ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆماربکات.

ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، کە ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید سەرسامبوون بە تواناکانی ئەو یاریزانە چەپلەرەی نایجیریا، داواشیان لە چاودێرانی یانە کردووە هەوڵ بۆ دابینکردنی بدەن.

چیکوێزی تەمەن (23) ساڵ لە هەرسێ پێگەی باڵەکانی هێرشبردنی ڕاست و چەپ و سەرەڕم یاریدەکات، پێگەی ڕاستەقینەی باڵی ڕاستە و نرخی گواستنەوەی بە (50) ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

لەم وەرزەدا ئاسینسیۆ، ڤاڵڤێردی و تەنانەت ڕۆدریگۆ لە پێگەی هێرشبردنی باڵی ڕاستدا سەرکەوتوو نەبوون، ئەوەش وای لە ئیدارەی ڕیاڵ کردووە بیر لە کڕینی یاریزانێکی دیکە بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ملیاردێرەکانی تەکنەلۆژیای جیهان لەمساڵدا 200 ملیار دۆلار زیانیان کردووە

بابەتی دواتر

500 ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ئەمساڵ تەرخانکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share