پێرێز (15)ی خستووەتە مێشکی-یەوە

فلۆرنتینۆ پێرێز و کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ڕیاڵ مەدرید، یاریزانانی یانەکەیان هانداوە ناسناوی ژمارە 15ی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنن.

خوسێ فیلێکس دیاز، ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی لە مارکاوە ئاشکرای کردووە، کەشی ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید لە ڕووی دەروونییەوە ئاشتەوایی و هێمنی پێوە دیارە، بەڵام لە ڕووی وەرزشییەوە ئەنچیلۆتی و پینتۆس دۆخەکەیان لەسەر یاریزانان قورس کردووە.

ئەنچیلۆتی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی یانە بیرۆکەی چنینەوەی ناسناوی 15ی چامپیۆنزلیگی خستووەتە مێشکی یاریزانانەوە، دەشزانن کە لە مانگی ئابەوە چالاکییەکانی لالیگا دەستپێدەکاتەوە، بەڵام گەیشتوونەتە ئەو بۆچوونەی لە وەرزی 2022/2023 چامپیۆنزلیگ باشترین دەستکەوت دەبێت.

لە بەرامبەردا ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بەڵێنی بە یاریزانان و ستافی ڕاهێنان داوە، لە وەرزی نوێدا پاداشتی گەورەتر ببەخشێت، بەو مەرجەی ناسناوە ئەوروپییەکەی بۆ مسۆگەر بکەن.

بابەتی پێشتر

پەیکەری ئە‌نجومە‌نی ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی ھە‌رێم پەسەندکرا

بابەتی دواتر

بیرۆکەی کامپۆس.. نێیمار بۆ (10) و ئاشبوونەوە لەگەڵ مباپێ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و ئه‌یاکس بلیتی (16)یان بڕی و سیتی ئینتەرمیلان براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌، مان…
Total
0
Share