چێڵسی بۆ بەرشلۆنە: 70 ملیۆن و ئەلۆنسۆ بۆ ئێوە

یانەی چێڵسیی ئینگلیزی ئامادەیە گرێبەستیکی گەورە و یاریزانێک بەرامبەر بە فرینکی دی یۆنگی هۆڵەندی پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی “دیاریۆ سپۆرت”ی کەتەلۆنی، ئیدارەی یانەی چێڵسی ئامادەیە بە تێچووی 70 ملیۆن یورۆ گرێبەستی فرینکی دی یۆنگ واژۆ بکات، هەروەها ڕەزامەندییان نیشانداوە دەستبەرداری مارکۆس ئەلۆنسۆی بەرگریکاری ئیسپانی ببن پەیوەندی بە پێکهاتەی چاڤی-یەوە بکات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، دی یۆنگ ئامادەیە مووچەکەی کەم بکاتەوە بەو مەرجەی لە بارسا بەردەوام بێت، ئامادە نییە ڕوو لە چێڵسی بکات، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەو جۆرەی ئێستا بەردەوام بێت، بەڕێوەبەرانی یانە کەتەلۆنییەکە فشاری لێدەکەن و ڕەنگە هەفتەی داهاتوو پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە بکات.

بابەتی پێشتر

لوکلێر دانی پێدا نا: کێشەکە ئێمەین نەک فێراری

بابەتی دواتر

جەمالی ئەڵمانی مەترسییە بۆ داهاتووی سانێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share