ناگیلسمان چاوەڕێی مەدریدە و بە تۆتنهامی وتووە: کاتم پێبدەن

جولیان ناگیلسمان، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن، لە دوو یانەی زەبەلاح نزیکبووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “سکای سپۆرتس”، دوای کۆتاییهاتنی پەیوەندی جولیان ناگیلسمان لەگەڵ بایرن میونشن، ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەرانی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی پەیوەندییان پێوەکردووە، داوایان لێکردووە جێگەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بگرێتەوە، بەڵام ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە داوایکردووە کاتی پێبدەن بیر لە ئۆفەرەکە بکاتەوە.

تۆڕی “ئۆ گلۆبۆ”ی بەڕازیلی نووسیویەتی، ڕۆیشتنی ئەنچیلۆتی لە ڕیاڵ مەدرید و کارکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بابەتێکی حەتمی-یە، بۆیە ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە دەزانێت ئەو هەنگاوە ڕوودەدات و چاوەڕوانی ئۆفەرێکە لە یانەی شاهانەی مەدریدەوە، هەر لەبەرئەوەشەوە ئۆفەرەکەی تۆتنهامی ڕاگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سه‌رکه‌وت و ئینته‌ر به‌ یه‌کسانبوون چانسی به‌رشلۆنه‌ی لاواز کرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، بایرن و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون و به‌رشلۆنه‌…
Total
0
Share