پۆچتینۆ داوای دەرفەتەکەی گواردیۆلا دەکات

ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، ماوریسیۆ پۆچتینۆ بابەتی دوورخستنەوەی بە پڕوپاگەندە وەسف دەکات و داواش دەکات هاوشێوەی گواردیۆلا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە لەبارەی هەواڵەکانی دوورخستنەوەیەوە بە (Esport3)ی ڕاگەیاندووە، “هێشتا گرێبەستەکەم ساڵێکی ماوە و چەندین پروپاگەندە لەبارەمەوە بڵاوکراوەتەوە، هەموو هەفتەیەک دەردەکرێم، بەڵام بەم نزیکانە سەرۆکی یانە پرۆژەی نوێ ئاشکرا دەکات و ئارامم، بۆ ئەوەی ببیتە ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان دەبێت ڕاهێنەرێکی باش بیت، هەست دەکەم من یەکێکم لە باشترینەکان بۆ سەرپەرشتیکردنی ژووری جل گۆڕینەکان، کارکردنم لەگەڵ ئەو ئەستێرە گەورانە ئەزموونێکی ڕۆژانەی گەورەیە.”

هەروەها دەڵێت، “مان سیتیم خۆشدەوێت لەبەر ئەوەی دەرفەتیان دا بە گواردیۆلا پێکهاتەکەی بونیاد بنێت، کاتیان پێدا، لە پاریس سان جێرمانیش پێویستم بەو دەرفەتەیە، کارکردن بە ئارامی لەسەر پرۆژەی نوێ لە ناسناوی چامپیۆنز لیگ نزیکمان دەکاتەوە.”

بابەتی پێشتر

ئامینە كاكەباوە بە مەرجی پاڵپشتیی كورد لە بەرژەوەندیی حكومەتی سوید دەنگیدا

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید "مینی کاڤانی" دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share