جارێکی دیکە بایرن دەرگا لە هالاند دادەخات

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن، ئۆلیڤەر کان بەدووری دەزانێت یانەکەی هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند بدات.

ئۆلیڤەر کان لە چاوپێکەوتنێکدا بە “زو دۆیچە زایتونگ”ی ڕاگەیاندووە، “لەڕووی داراییەوە زۆرمان پێدەکرێت، بەڵام لە بابەتی گواستنەوەی یاریزاناندا هەنگاوی گەورە نانێین تاوەکو ئەوکاتەی نرخی یاریزانان دەگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی”.

هەروەها دەڵێت، “ئێمە لە قۆناغی چاودێریکردنداین، تاوەکو ئێستاش دەمانەوێت بزانین قەیرانی کۆرۆنا بەرەو کوێمان دەبات و لەکوێدا خۆمان دەگرینەوە، ئەوەی لێی دڵنیاین ئەوەیە: ئێمە قومار بە داهاتووی خۆمان و یانەکەمانەوە ناکەین”.

لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەرەکانی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری بوروسیا دۆرتمۆند بۆ بایرن میونشن، گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکەی ئەڵمانیا دەڵێت، “ئێمە خاوەنی لیڤاندۆڤیسکی-ن، چەندین وەرزی دیکە دەتوانێت 30 تاوەکو 40 گۆڵ لەهەر وەرزێکدا تۆماربکات”.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرت لەوبارەیەوە نوسیویەتی، ڕەنگە هالاند تاوەکو 2024 لە دۆرتمۆند بەردەوامبێت، گواستنەوەی بۆ هەر یانەیەکیش 75 ملیۆن یورۆی پێویست دەبێت، لەئێستادا تەنها یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە و لەتوانایاندایە دابینی بکەن.

بابەتی پێشتر

ئیسپانیا و مەغریب لەسەر یاریزانێکی بەرشلۆنە شەڕیانە

بابەتی دواتر

یونایتد و ئیشبیلیە لەبارەی مارسیالەوە ڕێککەوتوون، بەڵام..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share