بە وێنە.. دوو ئۆتۆمبێل سووتان

لە دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوەدا دوو ئۆتۆمبێل لە دهۆك و كەلار سووتان.

ئەمڕۆ سێشەممە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك لە گەڕەکی حەمرین لە کەلار گڕیگرت و بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار دەڵێت، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکەیان کۆنترۆڵكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار، هۆكاری گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەكە شۆرتی كارەبا بووە و ڕووداوەكە تەنها زیانی ماددیی لێكەوتووەتەوە.

هەر ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لە دهۆک سووتا و بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند، ئاگر لە ئۆتۆمبێلێکی پیک ئاب بەربووە لە ناوچەی پیشەسازی و تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share